رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەممەد ئەمین خەرخۆری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-باکوور، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانی کۆچکردوو کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی خەباتگێڕی باکوور، محەممەدئەمین خەرخۆریم پێگەیشت."
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوەدا و کەسوکار و هەڤاڵانی کۆچکردوو کردووە و دەڵێ" خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.". لە کۆتایی پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی نزای کردووە رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بێ و "خودای گەورە ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی خەباتگێڕی باکوور (محەمەدئەمین خەرخۆری) و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی (پارتی دیموکراتی کوردستان - باکوور)ـم پێگەییشت.
پرسەو سەرەخۆشیی خۆم لە خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین خەرخۆری و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ باکوور دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
24ی ئەیلوولی 2026
.webp&w=3840&q=75)

