رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کاژێر 3:10ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە 5 مووشەک هێرشکراوەتە سەر چەند ناوچەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هێرشکراوەتە سەر ئەم ناوچانە:
-بە(3) موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە.
-(یەک) مووشەک لە نزیک گوندی گورگەچیا سەربەناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە.
-(یەک) مووشەک لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لەقەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە ، داوای لە هاووڵاتیان کردووە لە دوای هێرشەکان نزیکی شوێنەکان نەبنەوە و دەستکاری پارچە و پاشماوەکانی مووشەک و درۆن نەکەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتییان.
.jpeg&w=3840&q=75)
