رووداو دیجیتاڵ
پشکی پارێزگای هەڵەبجە لە بەنزینی 750 دیناری کەمکراوەتەوە. قایمقامی شارەکە دەڵێ، لە 72 هەزار لیترەوە کراوەتە 50 هەزار لیتر.
رۆژی هەینی، 11ی ئەیلوولی 2026، سمکۆ سالار، قایمقامی هەڵەبجە بە رووداوی گوت: "پشکی پارێزگای هەڵەبجە لە بەنزینی 750 دیناری کەمکراوەتەوە، بە جۆرێک سەرەتا بڕی 72 هەزار لیتر بەنزینمان بۆ دابین دەکرا، بەڵام ئێستا رۆژانە بری 50 هەزار لیترمان بۆ رەوانە دەکرێت".
سەبارەت بە هۆکاری کەمبوونەوەی بڕی بەنزینی 750 دینارەکە، قایمقامی شارەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتویەتی بە گوێرەی ئەو بڕە بەنزینەیە کە بەردەستە و ئێستا دەتوانن ئەو برە رەوانە بکەن.
سمکۆ سالار گوتی: 72 هەزار لیترەکە بۆ پارێزگای هەڵەبجە زۆر باش بوو. ئێستا کە کەمکراوەتەوە ناچار بووین رێکخستن بۆ ئۆتۆمبێلەکان بکەین و کار بە سیستمی ژمارەی تاک و جووت دەکەین، داوایشمان لە حکومەت کردووە برەکە وەک خۆی لێ بکاتەوە.
لە پارێزگای هەڵەبجە لە دوو بەنزینخانە بەنزینی 750ی دابەش دەکرێ. یەکێک لە بەنزینخانەکان تەرخانکراوە بۆ شۆفێرانی تەکسی و پاسەکان.
ئەمڕۆ هەینی، سەلام عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە رووداوی گوت: "رۆژانە لە 16 بەنزینخانە بەنزینی 750 دابەش دەکرێ.


