رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات، سەرەخۆشی لە سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات، سەرۆکوەزیران و حاکمی دوبەی و شێخ مەنسوور بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆکی ئیمارات، جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی، برووسکەی سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و تێیدا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی دەربڕی.
هەروەها شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان و شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتووم و شێخ مەنسوور بن زاید ئال نەهیان، برووسکەی هاوشێوەیان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
رۆژی هەینی، 4ی ئەیلوولی 2026، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.



.jpg&w=3840&q=75)