رووداو دیجیتاڵ
بنەماڵەی جەلیل خەیات بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن.
رۆژی یەکشەممە، 06ـی ئەیلوولی 2026، بنەماڵەی جەلیل خەیات پرسەنامەکەیەکیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و رایانگەیاند: "بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام، کەسایەتیی دیاری بارزانی و بنەماڵەکەتانمان پێگەیشت."
بنەماڵەکە سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و تەواوی "بنەماڵەی سەربەرزی بارزانی"یان کردووە.
نزایان کردووە "خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."
دەقی پەیامەکەیان:
پەیامی سەرەخۆشی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەرێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بەرێزی بارزانی، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام، کەسایەتی دیاری بارزانی و بنەماڵەکەتانمان پێگەیشت.
بەناوی بنەماڵەی جەلیل خەیات، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەرێزتان و تەواو بنەماڵەی سەربەرزی بارزانی دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
بنەماڵەی جەلیل خەیات
2026/9/6



