رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام حەزرەتی محهمهد (دروودی خوای لهسهر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم".
دەشڵێت، "ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ببێته هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و برایەتی و ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانی جیهان".
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی ئابی 2026، بەرانبەرە بە 12ی رەبیعولئەوەل لە ساڵنامەی کۆچیدا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە وڵاتانی ئیسلامیدا، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێتەوە.



