رووداو دیجیتاڵ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ترافیک لایتی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەنێو شاری کەلار، لێخوڕی ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە بە سەختی بریندار بوو و بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا. رۆژی یەکشەممە، 23-08-2026، سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما بە ئاراستەی گەڕەکی کەلاری کۆن رۆیشتووە و لە ترافیک لایتی نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، لەگەڵ ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە دا پێکیانداداوە کە لە گەڕەکی ئاوارەکانەوە هاتووە." بەگوتەی سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بەهۆی رووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1993ـە، بە سەختی بریندار بووە. گوتەبێژی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکە سەرەتا گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا. لە دوای رووداوەکە بە گوتەی سامانا عەلی، ئێستا تیمەکانی هاتووچۆ هێڵکارییان بۆ شوێنی رووداوەکە ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکار و شێوازی پێکدادانەکە بەردەوامە.
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026پارتی بۆ سەرۆکی بەتەمەن: کۆبوونەوەی پەرلەمان دوا مەخە و بێ مەرج بانگێشتی پەرلەمانتاران بکە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026مەسرور بارزانی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە دهۆک کۆبووەوە