رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن.
بەپێی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 23-08-2026، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵ (750 دیناری) لە 32 بەنزینخانەی جیاوازی نێو شاری هەولێر و دەوروبەری بەردەوام دەبێت، کە بەراورد بە رۆژی شەممە 10 بەنزینخانە زیادی کردووە.
بەنزینەکە لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی دابەش دەکرێت و هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێت. ئەمڕۆش هاوشێوەی دوێنێ کارتی ژمارە سێ کارا دەبێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، لە کاژێر حەوتی بەیانییەوە لە 31 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، تەنیا بەنزینخانەی (کورد نەفت 9) لە کاژێر 08:00ی بەیانی دەست بە دابەشکردنی بەنزین دەکات
ناوی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن:
سەن ئۆیل - کەسنەزان - کۆرنیش
سەن ئۆیل - هەولێری نوێ
سەن ئۆیل - رێگای مەخموور
سەن ئۆیل - بەرامبەر پیشەسازیی باکوور
سەن ئۆیل - بەستۆڕە
کورد نەفت 9 - رێگای موسڵ 120 مەتری
نۆرس لایت -32ی پارک
سالم - 100 مەتری
ئاکار - 100 مەتری
ئەربیل ئۆیل - نزیک نەخۆشخانەی سەردەم
مستۆفی - گەڕەکی 5ی حەسارۆک
باڵاڵ - بنەسڵاوە
بەیار - رێگای کۆنی بنەسڵاوە،
رێژوان - بنەسڵاوە
بلاک وایت - رێگای بەحرکە
شاهۆ - کۆیە
دەربەند - کۆیە
رۆژهەڵات - رێگای کۆیە
کەیوان - رێگای کەرکووک
شەمامک - رێگای مەخموور
کۆچەر - رێگای مەخموور
سوێری - رێگای گوێڕ
شابەندی وزە - رێگای موسڵ
نەورۆز - رێگای موسڵ
بینەر - حوجران
ڤانێس - هەریر
شۆڕش - گەڕەکی شۆڕش
نۆرس لایت - لەنگەی 100 مەتری
مۆد ئۆیل - جووتسایدی منارە
هەرکی - گەڕەکی نەورۆز 40 مەتری
کاریا - 32ی پارک
شادی - دووسایدی تایەفرۆشان
.jpg&w=3840&q=75)

