رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی سێمێل لە سنووری پارێزگای دهۆک، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان شەش ئۆتۆمبێلدا روویدا. بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، رووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
رۆژی دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، عەمید رێبەر عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند رووداوەکە کاژێر 5:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر رێگەی سێمێل بەرامبەر تێرمینال لە نێوان شەش ئۆتۆمبێلدا روویداوە.
سەبارەت بە زیانەکانی رووداوەکە، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆک گوتی: "تیمەکانی هاتووچۆ دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هیچ بریندارێکی لێ نەکەتووەتەوە."
هەروەها مەتین جەمیل، گوتەبێژی راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دهۆک بە رووداوی گوت: "هیچ بریندارێکی قورسمان نییە، تەنیا چەند کەسێک زۆر بە سووکی بریندار بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە."
بەهۆی رووداوەکەوە، بۆ ماوەیەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو، بەڵام تیمەکانی هاتووچۆ توانیان رێگەکە بکەنەوە.



