رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی عەرەبەت - سلێمانی، دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە بوون.
رۆژی پێنجشەممە، 06ـی ئابی 2026، بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی عەرەبەت - سلێمانی روویدا، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە، کە دوو کەسی تێدا بووە."
لەبارەی قوربانییەکانی رووداوەکە، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی گوتی: "لە کاتی رووداوەکەدا سەرنشینەکە کە ئافرەتێک بوو گیانی لەدەستدا، شۆفێرەکەش بە سەختی بریندار بوو و گەیێندرایە نەخۆشخانە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شۆفێرەکەش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لەدەستدا."
تەرمی هەردوو کەسەکە رەوانەی دادپزیشكی کران. وەک هاتووچۆی سلێمانی باسی دەکات، ئەو دوو کەسەی هەردووکیان کوردن، بەڵام جارێ ناسنامەکانیان نەزانراوە.




