رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین هۆشداری دەداتە شۆفێران و رایدەگەیێنێت، لەمەودوا رێگە بە هیچ شۆفێرێک نادرێت بێ مۆڵەتی شۆفێری لە نۆرەی بەنزینخانەکان بوەستێت و رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 05-08-2026 موقەدەم عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی هاوتووچۆی راپەڕین بە رووداوی گوت، "هەندێک لە هاووڵاتییان خۆیان لە ماڵەوە دادەنیشن، کچ و کوڕیان دەنێرنە نۆرەی بەنزین کە مۆڵەتی شۆفێرییان نییە؛ ئەمە بووەتە دیاردە و دەمانەوێت رێگریی لێدەکەین."
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هاوتووچۆی گەرمیان، وەستان لە سەرەی بەنزین بێ مۆڵەت قەدەخەیە؛ جگە لەوانەی مۆڵەتیان نییە، نابێ شۆفێر بەبێ مۆڵەتیش نۆرە بگرێت؛ دەبێ مۆڵەتی هەڵگرتبێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین، لەسەر راسپاردەی قایمقامی قەزای رانیە و لەسەر داواکاریی ئیدارەی بەنزینخانەی (Ranya Oil 2)، مەفرەزەکانی هاتووچۆ لێپرسینەوەی ورد و تووند لەگەڵ ئەو شۆفێرانە (پیاوان و ئافرەتان) دەکەن کە لە سەرەی بەنزیندا دەوەستن.
هاتووچۆی راپەڕین جەختی کردووەتەوە، "هەر شۆفێرێک مۆڵەتی شۆفێری پێنەبێت، رێگەی پێنادرێت بێتە نێو سەرەی بەنزین و لە کاتی بوونی هەر سەرپێچییەکدا، رێکاری یاسایی بەپەلە بەرامبەری دەگیرێتەبەر."
موقەدەم عەلی عەبدوڵڵا دەڵێ، "ئەم بڕیارە بە مەبەستی پاراستنی رێکخستنی هاتووچۆ و مافی هاووڵاتییان دەرکراوە؛ داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ نیشاندانی ئاستی رۆشنبیریی خۆیان، پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆ بن."
بەرێوەبەرایەتییەکە روونیکردووەتەوە کە رێکارەکان پیاوان و ئافرەتانی شۆفێر دەگرێتەوە.


.jpeg&w=3840&q=75)

.jpeg&w=3840&q=75)