رووداو دیجیتاڵ
ئامارەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادیکردووە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێ، "بەشێک لە شۆفێران بە ئەنقەست ئۆتۆمبێلەکانیان دەسووتێنن."
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئابی 2026، موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تەنیا لە مانگی تەممووزدا، 23 رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێل تۆمار کراون، لە مانگی کانوونی دووەمیشەوە تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ گەیشتووەتە 87 رووداو."
شاخەوان سەعید گوتی، "لە هەندێک حاڵەتدا ئۆتۆمبێلی کۆن یان بێسەرەتا بە دەستی ئەنقەست لە شوێنێکی گشتیدا دەسووتێنرێن، پاشان ستافێک پارە کۆدەکەنەوە بۆ خاوەنەکەی؛ بە ناوی ئەوەی کە کەسێکی زیانلێکەوتووە و لێقەوماوە، لە کاتێکدا هەمووی سیناریۆیە."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر جەختی لەوە کردەوە، لەمەودوا بۆ رێگری لەم حاڵەتانە و نەبوونیان بە دیاردە، لە هەر رووداوێکدا گومان هەبێت لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ دەکرێت، پۆلیس و ئاسایش ئاگادار دەکرێنەوە و هەر کەسێک تێوەگلابێت دەدرێتە دادگا.
هاوکات داوای لە هاونیشتمانییان کرد، هەر گومانێکیان هەبێت پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی "رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر ئەو کەسانە بیگرێتە بەر کە خەڵک فریو دەدەن."



.webp&w=3840&q=75)