رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی لێچوونی گاز و کەوتنەوەی ئاگر، چوار هاونیشتمانی لە ناحیەی کەلەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک بریندار بوون.
هەڤاڵ محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی، ئەمڕۆ 04ـی ئابی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوو لە بریندارانی رووداوەکەدا برینیان سووکە و دووانەکەی دیکە قورسترن".
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی گوتی، بوتڵی گاز لێچوونی هەبووە و پێیان نەزانیوە، ئاگریان کردووەتەوە، یەکسەر کڵپەی کردووە.
دوو لە بریندارەکان رەوانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون و دووانەکەی دیکەش هەر لە کەلەکچی چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. هەڤاڵ محەممەد دەڵێت، "تاوانکاری نەبووە و رووداوێکی ئاسایی بووە".


.webp&w=3840&q=75)