رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان دەکرێتەوە، لەلایەن دەزگای روانگەوە بە شێوازێکی نوێ و مۆدێرن نۆژەنکراوەتەوە.
محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''زۆر کاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لەو هۆڵەدا دەکەین، کۆبوونەوە، کردنەوەی خول و راهێنانەکان لەو هۆڵەدا بەڕێوەدەچن."
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان کارەکانی دەزگای روانگەی لەبارەی نۆژەنکردنەوە و خزمەتگەیاندن بە کەرتی پەروەردە و کەرتەکانی دیکە بەرز نرخاند و گوتیشی، "هاوئاهەنگی باشمان لەگەڵ دەزگای روانگە هەیە و زۆر هاوکارمانن".
هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان جێگەی 120 کەسی تێدا دەبێتەوە و هۆڵەکە لەلایەن دەزگای روانگەوە نۆژەنکراوەتەوە و سیستمی دەنگ و رووناکی بۆ دانراوە.
محەممەد ئەحمەد، لەبارەی پێویستییەکانی پەروەردەی گەرمیانەوە گوتی: "لە قەزای خانەقین زۆر پێویستمان بە هاوکاری دەزگای روانگەیە، چونکە قوتابخانەکان کۆنن و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، بەتایبەتی دوو قوتابخانەی گەورەمان هەیە و خوێندکاری زۆری هەیە و گرفتی کارەبایان هەیە، دەرخستەمان داوەتە دەزگای روانگە سیستمی سۆلار بۆ ئەو دوو قوتابخانەیە دابنێن".
لەبارەی قوتابخانەکانی دیکەی سنووری پەروەردەی گەرمیانەوە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان باسی لەوەکرد: "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان 75 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە".

.webp&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
