رووداو دیجیتاڵ لە کوێستانەکانی بناری قەندیل، ژنێک لە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە لە کوێستانەکان هەڵدێڕا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. رۆژی سێشەممە، راستی زوودی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی قەڵادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ژنەکە ناوی (نەسرین خدر)ـە، تەمەنی 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی سەنگەسەرە. ناوبراو لە کوێستانەکانی 'سەرشێخان' لە بناری قەندیل لە چیا کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە." بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو ژنە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا بە مەبەستی هێنانی گژوگیای کێوی، بە تایبەت (جاترە)، چووەتە ئەو ناوچە شاخاوییە، بەڵام لە کاتی کارەکەیدا هەڵدێراوە و کەتووەتە ناو رووبار بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
هەواڵە ناوخۆییەکان02-10-2026پێشبینی کەشناسێک: هەفتەی داهاتوو لە زۆربەی ناوچەکان 20 ملیمەتر باران دەبارێ