رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 15ـی تەمموزەوە دابەزین و گواستنەوەی خوێندکاران لەنێوان زانکۆکان دەستپێدەکات.
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو کراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "15-07-2026 گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات".
وەزارەتی خوێندنی باڵا بە خوێندکاران دەڵێت، بۆ گواستنەوە یان دابەزین لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی دیکە پێویست ناکات سەردانی زانکۆکان بکەن و بە رێگەی ئەلیکترۆنی پرۆسەکە جێبەجێ بکەن.
بەگوێرەی وەزارەتەکە، هەمان رۆژی دەستپێکردنی گواستنەوە و دابەزین لە 15ـی تەمموز، "مەرج و پێوەرەکانی گواستنەوە و دابەزین بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێنـدنی (2026-2027) بەشێوەی ئەلیکترۆنی بڵاودەبێتەوه".



