رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی گەرمیان دەڵێ، لە سنووری گوندی کوڵەجۆ، جووتیارێک تایەی دەڕاسەکەی سووتاوە و لەکاتی کوژاندنەوەیەدا بەهۆی دووکەڵەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7-7-2026، موقەدەم ئیبراهیم محەممەد، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە لە نێوان ناحیەی کوڵەجۆ و ناحیەی قەرەتەپە روویداوە؛ ئەو جووتیارە دەڕاسەیەکی هەبووە و تایەی دەڕاسەکەی ئاگری گرتووە".
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، ئەو پیاوە جووتیارە هەوڵی داوە ئاگری تایەی دەڕاسەکەی بکوژێنێتەوە؛ دووکەڵی تایەکە بەچڕی چووەتە قورگییەوە و رەوانەی فریاکەوتنی کەلار کراوە، بەڵام پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پیاوەکە ناوی سۆران ئازادە؛ تهمهنی 38 ساڵە و خەڵکی ناوچەکەیە. پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.


.png&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)