رووداو دیجتاڵ
سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر کە سەرپەرشتی شەش شارەوانیی شارەکە دەکات، بەڕێوەبەری هەر شەش شارەوانییەکەی گۆڕی. بەرپرسێکی ئاگادار دەڵێت، گۆڕانکارییەکە کارگێڕییە و سوپاسی هەموو بەڕێوەبەرەکانی پێشوو کراوە.
رەنجدەر ئومێد، سەرپەرشتیار لە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-7-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەنیا بۆ گۆڕانکاری بووە، زۆربەی بەڕێوەبەرەکان زیاتر لە شەش ساڵ لە پۆستەکانیان بوون، گۆڕانکارییەکە تەنیا رێکارێکی کارگێڕییە و هیچی دیکە؛ هەموو بەڕێوەبەرەکان کە لابراون و سوپاس و پێزانییان پێدراوە".
جگە لە بەڕێوەبەرانی شەش شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان گۆڕدراون.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ رووداو، بەرپرسە نوێیەکان ئەمانەن:
سەنگەر محەممەد زەینەدین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەک
رۆژان کەمال شوکری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو
عەبدوڵڵا شەمسەدین عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ
ئەحمەد زرار عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار
لانە سەباح رەشید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنج
چاپووک عەبدولەعەزیز سدیق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەواینی شەش
رەوان ئیسماعیل ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان
بەختیار محەممەد زیاد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی
سامان فەرهنگ خزر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان



