رووداو - تەلتەمر
تەرمی 11 شەڕڤانی کورد کە لە سەرێ کانی گیانیان لەدەستدابوو، لە تەلتەمر بە ئامادەبوونی خەڵکی شارەکە و کەسوکارەکانیان بەخاکسپێردران. یەکێک لەو کچانەی بەر بۆردوومانی تورکیا کەوتووە دەڵێت؛ نازانم دایک و باوکم لەکوێن.
ژنێک لەسەر گۆڕی شەڕڤانەکانە و خه‌یاڵ بردوویه‌تییه‌وه، نازانێت خه‌ونه یان راستی، له شه‌و و رۆژێكدا ژیان له سه‌رێ كانی بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی بوو به دۆزه‌خ. 11 شەڕڤان گیانیان لەدەستدا، شەش له‌و شه‌ڕڤانانه عەرهبن.
لەکاتی بەخاکسپاردنی شەڕڤانەکان هاوژین و دایكی چه‌ند شەڕڤانێك له هۆشخۆدهچن. منداڵه‌كانیان به‌دیار گۆڕی باوكیانه‌وه دانیشتوون و دۆش داماون، چونکە دیمه‌نی له‌م شێوه‌یه‌یان نه‌بینوه.
منداڵێک به‌ده‌م گریانی بێ باوكییه‌وه له‌نێو ئه‌م هاتوو هاواره‌دا خه‌و بردوویه‌تییه‌وه.
هاوژینی عه‌بدولڕه‌حیم عیسا، خاوه‌نی چوار منداڵه، ده‌ستی له‌سه‌ر گۆڕی هاوژینەکەی داناوه، به‌ده‌م گریانه‌وه هاوارده‌كات و ده‌ڵێت: تۆ له‌سه‌ر خاك و شه‌ره‌فی خۆت شههیدبوویت.
هاونیشتمانییەک لەسەر گۆڕی ئەو 11 شەڕڤانە بە رووداوی راگەیاند "کاتێک هێرشی تورکیا لە سەرێ کانی بوو ئەوانە شەهیدبوون، تاوەکو ناوچەکانیشمان ئازادنەبن ئێمە ناڕۆین. نازانم تاوەکو کەی وڵاتان لەسەر ئەو هێرشانە بێدەنگ دەبن".
كچه شه‌ڕڤانێك به‌ناوی فاتیمه حاجی حوسێن، یه‌كێك له‌و شه‌ڕڤانانه‌ی له سه‌رێ كانی گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوڕێیه‌كی شەڕڤانی كه به‌رده‌وام پێكه‌وه‌بوون هاتووه‌ته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی، وێنه و ڤیدیۆكانی وڵات ته‌ماشاده‌كات كه چه‌ند ساتێك پێش گیان له‌ده‌ستدانی گرتوویانه.
له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان 45 شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا ته‌نها له سه‌رێ كانی 115 كه‌س برینداربوونه، 35 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نین.
رووداو دەچێتە نه‌خۆشخانه‌ی ته‌لته‌مر، رووكه‌ن محه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ باوكی و دایكی پێكه‌وه‌بوون كاتێك خانووه‌كه‌یان بۆردوومانکرا، ئێستا ئه‌م هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ناشزانێت چاره‌نووسی دایك و باوكی چییه.
رووكه‌ن محه‌ممه‌د، بریندارە و دەڵێت "نازانم کەسوکارەکەم چی‌یان لێهاتووە، ئێمە سێ کەس بووین کاتێک فڕۆکەکان لێمانیان دا. ئێمەش لەبەر بۆردوومان دەربازمان نابێت".
هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌رده‌وامه، سه‌رباری فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توركیا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كان، "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وه ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نزیكه" ئه‌مه گوته‌ی به‌رپرسانی قه‌سه‌ده‌یه.
هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بووه، كه زۆربه‌یان روویان له حه‌سه‌كه و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كردوه، رێژه‌ی ئاواره‌کانیش تاوەکو دێت روو له زیادبوونه .


