Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان21-01-2025

لقی دهۆکی یەکێتیی زانایان کوشتنی سەگی بێلانە حەڵاڵ دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر رەشید

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هونەر رەشید

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

فازڵ میرانی: رووداو وەک یەکەمین کەناڵی نێونەتەوەیی کورد خۆی بە جیهان ناساند
کوردستان29-05-2026

فازڵ میرانی: رووداو وەک یەکەمین کەناڵی نێونەتەوەیی کورد خۆی بە جیهان ناساند

سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات: رووداو جێگەی خۆی لەنێو کەناڵە جیهانییەکاندا کردووەتەوە
کوردستان29-05-2026

سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات: رووداو جێگەی خۆی لەنێو کەناڵە جیهانییەکاندا کردووەتەوە

پارێزگاری کەرکووک ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو پیرۆز دەکات
کوردستان29-05-2026

پارێزگاری کەرکووک ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو پیرۆز دەکات


رووداو دیجیتاڵ 

دوای زیادبوونی سەگە بێلانەکان و بێزارکردنی هاونیشتمانییان لە شاری دهۆک، یەکێتیی زانایان فەتوای حەڵاڵکردنی کوشتنیانی دەرکرد. 
 
د. جیهاد بێفسکی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان لقی دهۆک دەڵێت، "ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە سەگی بێ لانە قەپ لە منداڵەکانمان نەگرن و خەڵک بچێتە سەر کاری خۆیان، جا کوشتنیان رێگەیەکە، نەیان کوژن و لە دەرەوەی شار بەخێویان بکەن ئەویش دەکرێت، هەموو سەگەکان ناکوژرێن و بۆ هەموو کەسێک نییە بیانکوژێت".
 
فەتواکەی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی دهۆک کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێنەریی دهۆک بە تووندی فەتواکەی رەتکردەوە. 
 
ئەمین ئامێدی، گوتەبیژی ڤێتێنەریی دهۆک گوتی، "بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەم فەتوایە نین، بەڵکو لەگەڵ یاسای ژمارە 14ـی ساڵی 2022 داین و کار بەم یاسایە دەکەین."
 
د. سلێمان تەمەر، سەرۆکی رێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان لە کوردستان لەبارەی فەتواکە باسی لەوە کرد، "ئێمە لەگەڵ ئەمەدا نین. کارەکە بە کوشتن چارەسەر نابێت، بەڵکو رێگەی زانستی ئەوەیە بخەسێندرێن، ئەو وڵاتانەی پێشتر رێگەی کوشتنیان گرتووەتەبەر هیچ سوودیان لێ نەبینیوە و، سەگە بێلانەکان خەسێندراون". 
 
ئاژەڵ دۆستانی دهۆک، لەبەر ئەو کەسانەی سەگەکانیان ئازار داون، سەگە بێلانەکانیان لە شوێنێکی دوور لە شار کۆکردوونەتەوە. یەکێک لە ئاژەڵ دۆستەکان لەبەر میهرەبانییەکەی، کاتێک سەردانیان دەکات، سەگەکانیان دەورەی لێدەدەن. 
 
رانیا مەحمود، ئاژەڵ دۆستە و باس لەوە دەکات، "ئێمە دژی ئەم کارەین، خودا نەخواستە ئەگەر ئەم کارە رووبدات، ئێمە دەچینە شوێنێک رەنگە لە چاوەڕوانی کەس دا نەبێت. ئێمە رێگە نادەین ئەم شتە رووبدات و رووشنادات."