کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

کەجەکە: حکومەتی عێراق هەنگاوی هەڵەی ناوە و دەکرێ ئەوەش کێشەی جیدی لەگەڵ خۆی بهێنێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون
کوردستان27-11-2026

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون

سەرپەرشتیاری دەروازەی کێلێ: هیچ نووسراوێکمان بۆ داخستنی دەروازەکە بەدەست نەگەیشتووە
کوردستان27-11-2026

سەرپەرشتیاری دەروازەی کێلێ: هیچ نووسراوێکمان بۆ داخستنی دەروازەکە بەدەست نەگەیشتووە

پێشنوێژی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان: داخستنی دەروازە سنوورییەکان زیان بە هەزاران خێزان دەگەیێنێت
کوردستان27-11-2026

پێشنوێژی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان: داخستنی دەروازە سنوورییەکان زیان بە هەزاران خێزان دەگەیێنێت

رووداو دیجیتاڵ


کەجەکە لە بەرامبەر بڕیارەکانی حکومەتی عێراق دژی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "تەواوی گەلی کورد و هێزە سیاسییەکانی گەلی کورد خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان دەکەن، تەڤگەری ئازادیمان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان وەک پێشتر، لەمەودواش بە بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵدەستێت".


هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، رۆژی هەینی 27-11-2026 راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بڕیارەکەی حکومەتی بەغدا بە واتای سنووردارکردنی لایەنە بنەڕەتییەکانی ژیان و دەستوەردانی راستەوخۆ دێت لە گۆڕەپانی ژیانی فیدراسیۆنی باشووری کوردستاندا."


24ی ئەم مانگە لە رێگەی گوتەبێژە سەربازییەکەیەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، لەنێویاندا کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان، بڕیارەکان هەمان رۆژ ناڕەزایی تووندی بەرپرسانی حکومەت و حیزبە کوردستانییەکانی لێکەوتەوە و رەتیانکردەوە.


کەجەکە لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێ: "حکومەتی عێراق هەنگاوێکی هەڵە دەنێت. هەنگاوێکی هەڵەی ناوە کە لە رووی یەکێتیی دیموکراسی و سەقامگیریی عێراقەوە دەتوانێت کێشەی جیدی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، چ بۆ تەواوی عێراق و چ بۆ کورد. باشترین و خێراترین شت ئەوەیە کە حکومەتی عێراق دەست لەم هەنگاوە هەڵەیە هەڵبگرێ و بەو عەقڵییەتە بجووڵێتەوە کە یەکێتیی دیموکراسیی عێراق بەهێز دەکات."


کەجەکە باسی لە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق کردووە و رایگەیاندووە: "بڕیارەکان بەو واتایە دێت کە تەواوی سەرچاوە ئابوورییەکانی فیدراسیۆنی باشووری کوردستان رادەستی حکومەتی ناوەندی بکرێن، کۆمەڵگە و سیستمێکی سیاسی کاتێک لە سەرچاوە داراییەکان بێبەش بکرێ، ئەو کاتە بە تەواوی کۆت دەکرێ، بەتایبەتی لە سەردەمی ئێستادا سەرچاوە داراییەکان لە رووی بنیاتنان و پاراستنی سیستمی سیاسی، کولتووری، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە رۆڵێکی گرنگیان هەیە. بۆیە بڕیارەکەی حکومەتی بەغدا بە واتای سنووردارکردنی لایەنە بنەڕەتییەکانی ژیان و دەستوەردانی راستەوخۆ دێت لە گۆڕەپانی ژیانی فیدراسیۆنی باشووری کوردستاندا".


کۆما جڤاکێن کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی عێراق بۆ بەهێزکردنی ناوەندیبوون دەیەوێ مافەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل بکات.


کەجەکە داوای یەکڕیزی لە حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە: "فیدراسیۆنی کورد لە باشوور لە ئەنجامی تێکۆشانی گەلی باشوور و تەواوی گەلی کوردستان وەک دەستکەوتێک ئافرێنرا؛ تێکۆشانی 54 ساڵەمان لە بنیاتنانی ئەم دەستکەوتانەدا پشکێکی گەورەی هەیە. بۆیە تەواوی گەلی کورد و هێزە سیاسییەکانی گەلی کورد خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان دەکەن، تەڤگەری ئازادیمان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان وەک پێشتر، لەمەودواش بە بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵدەستێت".


کەجەکە دەڵێت: "ئێمە بانگەواز دەکەین کە عێراق دەست لە هەنگاوە هەژموونگەرا و ناوەندگەراکان هەڵبگرێت و کوردیش دەبێت لە قۆناخی وەهادا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی لە ناو یەکێتیدا بجووڵێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون
کوردستان27-11-2026

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون

سەرپەرشتیاری دەروازەی کێلێ: هیچ نووسراوێکمان بۆ داخستنی دەروازەکە بەدەست نەگەیشتووە
کوردستان27-11-2026

سەرپەرشتیاری دەروازەی کێلێ: هیچ نووسراوێکمان بۆ داخستنی دەروازەکە بەدەست نەگەیشتووە

پێشنوێژی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان: داخستنی دەروازە سنوورییەکان زیان بە هەزاران خێزان دەگەیێنێت
کوردستان27-11-2026

پێشنوێژی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان: داخستنی دەروازە سنوورییەکان زیان بە هەزاران خێزان دەگەیێنێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە