رووداو دیجیتاڵ سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر كرد. ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شتێفان ڤێنت، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر کرد و حکومەت لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی". حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەرپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر، جه‌ختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ یەکێتیی ئەورووپا کردەوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کوردستان20-10-2026هەولێر کۆنووسێکی 11 خاڵی دەداتە بەغدا؛ ماسی و پەلەوەر بە بەرهەمی ناوخۆیی هەژمار بکرێن