رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێ شەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە 20 پارێزگای باکووری کوردستان باران ببارێ.
ئەگەری دروستبوونی لافاو لە پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان، ئەرزەڕۆم، ئیدر، ئاگری و ئەرزینگان دەبێت. تێکڕای پلەی گەرمای ئەو پارێزگایانەی باران تێیاندا دەبارێ لەنێوان 15-22 پلەی سیلیزی دەبێ. ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژانی رابردوودا پلەی گەرمای ئەم پارێزگایانە لە نێوان 16-26 پلەی سیلیزی بوو.
کەشناسی تورکیا لە پێشبینییەکانیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بارانبارین، دوو رۆژی لەسەر یەک بەردەوام دەبێت.


