رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان دوو فەتوای لەبارەی "حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی كاڵا پێش ته‌واوبوونی قیسته‌كانی به هه‌مان فرۆشیار" و "حوكمی جیاوازیی واژۆكردنی دوو گرێبه‌ست له كۆمپانیا و قوتابخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت" بڵاوکردەوە.
رۆژی دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە 29ـی ئەیلوولی 2026، وەڵامی پرسیاری ژمارەیەک لە هاونیشتمانییانی داوەتەوە لەبارەی فرۆشتنەوەی کاڵا، زەوی و شوقە پێش تەواوبوونی قیستەکان بە هەمان ئەو فرۆشیارەی لێی کڕدراوە.
سەبارەت بە حوکمی ئەو مامەڵەیە، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دەڵێت: "ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی فرۆشتنی 'عیینه' و له‌لای مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه، ئیمامی مالیك و ئیمامی ئه‌حمه‌د دروست نییه؛ له‌لای زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعیش دروسته، به‌ڵام له‌لای زانایانی موتهئهخخیرین كه‌راهه‌تی هه‌یه".
ئەنجوومەنەکە باسی لەوەکرد: "ئه‌گه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه نه‌كرێ باشتره و وا به باش ده‌زانین به هه‌مان فرۆشیار نه‌فرۆشرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له خیلافی ئه‌و زانایانه ده‌ربچین كه پێیان حه‌رامه".
ئەنجوومەنەکە دەڵێ، ئەگەر ئەو مامەڵەیە ئەنجام درا، پێویستە سێ مەرجی تێدا بێت:"پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و كاره رێکنهكهوتبن، كڕیاره‌كه به‌ته‌واوی كاڵاكهی وه‌رگرتبێت یان به راستی یان به حوکمی، به‌شێوه‌یه‌ک كه بتوانێت مامەڵەی تێدا بكات، هەروەها كاتی دانه‌وه‌ی قیستی یه‌كه‌می مامه‌ڵه‌كه دیار بێت".
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی واژۆکردنی دوو گرێبەست لە کەرتی تایبەت داوەتەوە، کە تێیدا لە هەندێک کۆمپانیا و قوتابخانەی تایبەت گرێبەستێک بە بڕەپارەیەکی زیاتر دەنووسن و لە راستیدا بە گرێبەستێکی کەمتر پارە دەدەنە کارمەند و مامۆستاکان.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: "ئه‌و كاره‌ی ئه‌و كۆمپانیا و قوتابخانه ئه‌هلییانه ده‌یكه‌ن كارێکی نادروسته و ده‌چێته خانه‌ی خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به‌بێ به‌رامبه‌ر و غه‌ش و فێڵكردن".
سەبارەت بە رەوشی کارمەندان، ئەنجوومەنەکە گوتی: "سه‌باره‌ت به مامۆستا و كرێكاره‌كان، رزقهكهیان حه‌رام نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانن پێویسته ئه‌و راستییانه بگه‌یه‌نن به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار". هاوکات داواکارییەک ئاراستەی دامودەزگاکان دەکات و دەڵێت: "داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین كه رێگری بكه‌ن له‌و زوڵم و فێڵه‌ی كه ده‌كرێت".




