رووداو دیجیتاڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هاوسەرۆکی دەم پارتی کرد و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوایین پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد. رۆژی سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت: "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە مێژوویییە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی کردەوە و دووپاتیان کردەوە کە نابێت لەدەست بچێت، هەروەها ئاماژەیان بە پێویستیی پشتیوانیی سەرجەم لایەنەکان لە پرۆسەکە کرد". سەرۆکی هەرێمی کوردستان "وێڕاى دووپانكردنهوهى پشتگیری بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئامادهيى بۆ ههموو يارمهتيدانێكى پێويست بۆ سهرخستنى پرۆسهكه نيشان دا و جهختى له گرنگیی ئاشتی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی تورکیا و تەواوی ناوچەکە" كردهوه. تونجەر باکرهان "سوپاس و پێزانینی خۆی و دهم پارتى بۆ هەڵوێست و هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە يارمهتيدان و پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە" دەربڕی.