بەڕێوەچوونی یەکەم رۆژی دیداری مێری لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەندین سەرکردەی عێراق، سووریا و تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە.
لە یەکەم رۆژی دیدارەکەدا، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و ئیلهام ئەحمەد، لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا لە دیدارەکەدا قسەیان کرد. مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریاش بەشداری دیدارەکە بوو.
لە دیدارەکەدا پرسە نێوخۆیی و هەنووکەییەکان، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا و دۆخی کورد لە سووریا و ئێران خرانە بەرباس.
تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی دیدارەکەیە و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
