رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی مامی، خوالێخۆشبوو (سەید جەوزی سابر) کرد.
رۆژی یەکشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نێچیرڤان بارزانی "هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی و بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد".
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکەدا "هیواى خواست خواى مهزن گيانى خوالێخۆشبوو به بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به ههمووان ببهخشێت".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە بەرامبەردا، خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی، "سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادە و کەسوکاریانی بۆ پەیوەندی و سەرەخۆشی و هاوبەشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خەم و پرسەکەیاندا" دەربڕیوە.

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)