رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی گشتیی چین لە هەولێر کرد بەبۆنی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
رۆژی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کۆنسووڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی ماڵئاوایی، پێشوازیی لە بەڕێز لیو جۆن، کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان "سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی لیو جۆنی کرد لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆنسووڵی گشتیی چین "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە".
تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی فراوانکردنی هاريكاريى هاوبهش، تەوەرێکی دیکەی ديدارهكه بوو، تيايدا سهرۆكى ههرێمى كوردستان "سوپاس"ى چينى كرد بۆ كردنهوهى بهشى كوردى له زانكۆى بهيژينگ.


