رووداو دیجیتاڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) و سیاسەتمهدار و کەسایەتیی ديارى بەریتانی کرد. رۆژی سێشەممە، 29-09-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) و سیاسەتمهدار و کەسایەتیی ديارى بەریتانی کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان "خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بەڕێزیان بۆ ههرێمى كوردستان دەربڕی و رۆڵ و پێگەی دیاری لۆرد ئاشکرۆفتی لە کایەی سیاسی و ئابووری و پشتگیری لە پرەنسیپەکانی دیموکراسیدا بەرز نرخاند". سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لۆرد ئاشکرۆفت خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە و سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ئاستی سەقامگیری، ئاوەدانکاری و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانی کرد.
کوردستان19-10-2026باشماخ وەک دەروازەی تایبەت بە هاوردەکردنی قوماش و مۆبایل لە لایەن ئێرانەوە دیاریکرا
کوردستان19-10-2026ئەندامێکی عەرەب لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک: پۆستی پارێزگار لە یەکەم رۆژی ساڵی داهاتووەوە بۆ ئێمە دەبێ