رووداو دیجیتاڵ
محەممەد هێمن، ئەو مێرمنداڵەی لە رووداوەکەی رۆژی یەکشەممەی پردێ بێسەروشوێن بوو، بە کوژراویی دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو، محەممەد لەلایەن دژەتیرۆری عێراقەوە کوژراوە.
تەرمەکە دوو رۆژ بووە لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری هەڵگیرابووە و بەهۆی شێواوییەوە نەناسراوەتەوە.
خزمێکی مێرمنداڵەکە دەڵێت: "ئەوەندە گولـلەی دۆشکەی پێکەوتووە بەشێکی سەری پێوە نەماوە".
ئەو خزمەی محەممەد هێمن دەڵێت: "بەهۆی جلوبەرگەوە کوڕەکەیان ناسیوەتەوە، ئەگەر نا لەبەر زۆری شێواوی، رووخساری نەدەناسرایەوە".
نوێدەکرێتەوە...


