رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی 63یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی (دەنگی کوردستان) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دامەزراندنی ئەو ئێزگەیە هەنگاوێکی ستراتیژی بووە بۆ ناساندنی مەزڵوومییەتی گەلی کوردستان بە جیهان.
لە پەیامەکەیدا کە رۆژی دووشەممە، 28ی ئەیلوولی 2026 ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئێزگەکەی کردووە، سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە جەماوەری پارتی و خەڵکی کوردستان، تیشکی خستە سەر مێژووی دروستبوونی ئەو دەزگا میدیاییە و رایگەیاند: "دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان هەنگاوێکی گرنگی سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول بوو لەپێناو گەیاندنی دەنگی شۆڕش و هەواڵەکانی نەبەردیی و داستانەکانی پێشمەرگە."
ار
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئێزگەکە رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ورە و خۆڕاگریی گەلی کوردستان و دەڵێت: "رێگەیەکی سەردەمیانە بوو بۆ خستنەڕووی مەزڵوومییەتی گەلی کوردستان و گەیاندنی پەیامی دۆزە رەواکەی بە رای گشتیی عێراق، ناوچەکە و جیهان."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی سوپاسی هەموو ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانەی کردووە کە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانەوە تاوەکو ئەمڕۆ، رۆڵیان لە بەردەوامی و زیندووهێشتنەوەی "دەنگی دلێری" ئەو ئێزگەیەدا هەبووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون

.jpeg&w=3840&q=75)

