رووداو دیجیتاڵ ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) راگەیێندراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی شەرڤان سیپان حوزنی بڵاوکردەوە و تێیدا بە تووندی سەرکۆنەی رووداوەکە دەکات. مەسەدە پێیوایە رووداوەکە پاڵنەری رەگەزی و نەتەوەیی لەپشتە و دەڵێت: "ئەم تاوانە سیمایەکی هەیە کە بەتایبەتی گەلی کورد بەئامانج دەگرێت." لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتدا هاتووە: "بە تووندی تاوانی بەئامانجگرتن و شەهیدکردنی شەرڤان سیبان (سامی شێخموس حەسۆ) شەرمەزار دەکەین." سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، مەسەدە جەخت لە دەرخستنی راستییەکان دەکاتەوە و داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات، وەک لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت: "داوای لێکۆڵینەوەیەکی جیدی و بێلایەن دەکەین کە بە راشکاوی تاوتوێی ئەگەری پاڵنەری رەگەزی لەپشت تاوانەکە بکات." لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات هۆشداری دەدات لە شاردنەوەی راستییەکان و ناسنامەی قوربانییەکان و رایدەگەیێنێت: "دادپەروەری و ئاشتبوونەوەی راستەقینە بە بێلایەنکردنی ناسنامەی قوربانییەکان بنیات نانرێن." لە کۆتایی راگەیێندراوەکەشدا، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) "سەرەخۆشیی قووڵی" خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سیپان و هەڤاڵانی کردووە.
کوردستان11-09-2026پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ زمانی کوردی لەسەر تابلۆ هەڵواسراوەکان نییە