رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی برازایەکی، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد و رایگەیاند، هاوبەشی خەمیانە.
رۆژی چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی میری ئێزدییان کرد. لە پەیامەکەدا هاتووە: "بە داخ و دڵگرانییەوە هەواڵی ماڵئاواییکردنی برازاکەتان (هاریوان مەروان تەحسین بەگ)ـمان پێگەیشت."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەکات: "بەو بۆنە خەمگینەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵەی میر دەکەم و هاوبەشی خەمتانین."
لە کۆتایی پرسەنامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەڵێت: "لە خوای مەزن دەخوازین سەبووری و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات."


