رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ کە بووەتە هۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر رێگەی سنە - هەمەدان، 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، روویداوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
سەرپەرشتیاری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانیی سنە ئاماژەی بەوە کرد، چەندین تیمی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە رەوانەی شوێنەکە کردووە.
بەهۆی ئەوەی تانکەرەکە سووتەمەنیی بارکردووە، پڕۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەخت بووە. ئازاد کەرەمی، لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و قەبارەی زیانەکان گوتی: "وردەکاریی تەواو دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لە لەلایەن خزمەتگوزارییەکانی ئاگرکوژێنەوەی سنە و لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا بۆ رای گشتی بڵاو دەکرێتەوە."



