رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لەو کەسانەی لە ئاگرەکەی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی سووتابوو، ئەمڕۆ یەکشەممە لە نەخۆشخانەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لە دەست دا.
ئەو گەنجە لە کۆمپانیای هەواری تازە لە تانجەرۆ کاری دەکرد، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکە سووتابوو، رۆژی یەکشەممە، 23ـی ئابی 2026، کارگێڕیی کۆمپانیای هەواری تازە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کەسوکارەکەی پەیوەندییان پێوە کردوون و رایانگەیاندووە، لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستداوە.
ئەو گەنجە ناوی (ئەفشین فەرەجی) بوو، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک بوو، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. بە گوتەی کارگێڕیی کۆمپانیاکە، ماوەیەکی زۆر بوو لای ئەوان کاری دەکرد.
رۆژی 18-8-2026، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی بەنزین لە تانجەرۆی سنووری پارێزگای سلێمانی کەوتەوە، بەوهۆیەوە 23 کەس بریندار بوون. تەنیا یەکێکیان خەوێندرا کە ئەویش بریندارەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. دوای رۆژێک لەسەر داوای کەسوکارەکەی رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئامارەکانی ژینگەی سلێمانی زیانی ئاگرەکە نزیکەی حەوت ملیار دینار بووە.




.jpg&w=3840&q=75)