رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا دەڵێ، پێشبینی دەکرێ لە ئێوارەی ئەمڕۆوە با و بارانی بەهێز بەشێکی باکووری کوردستان بگرێتەوە و دەڵێ، پێویستە هاونیشتمانییان ئاگادار بن.
بەگوێرەی دوایین پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، لە شارەکانی ریزە، سامسوون، ئۆردوو، ترابزۆنی هەرێمی دەریای رەشی تورکیا و هەردوو پارێزگای ئیدر و ئاگریی باکووری کوردستان باران و هەورە برووسکە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی کردووە، لەم ئێوارەوە خێرایی با لە بەشێکی ئەو دوو پارێزگایە زیادبکات، بە جۆرێک لەنێوان 40 بۆ 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بێت، ئەوە لە کاتێکدایە هەر لەو دوو پارێزگایە باران و هەورەبرووسکەش دەبێ.
کەشناسیی تورکیا داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لەبەر ئەو گۆڕانکارییە لە کەشدا بە هۆشدارییەوە مامەڵە بکەن.
پلەی گەرما لەو دوو پارێزگایە دادەبەزێ و 24 پلەی سیلیزی دەبێ و لە بەشێکی دیکەی شوێنەکانی دیکەی باکووری کوردستان بەم شێوەیە دەبێ:
• ئامەد؛ 38 پلەی سیلیزی
• رووها؛ 38 پلەی سیلیزی
• دیلۆک؛ 38 پلەی سیلیزی
• مێردین؛ 36 پلەی سیلیزی
• مەلەتێ؛ 33 پلەی سیلیزی
• وان؛ 27 پلەی سیلیزی
• ئەرزەڕۆم؛ 25 پلەی سیلیزی
• قەرس؛ 25 پلەی سیلیزی

