رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی (نەهلا رەئوف)، هاوژینی فەرماندە و پێشمەرگەی کۆچکردوو (مستەفا نێروەیی) بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، خۆی بە هاوبەشی خەمی بنەماڵەکەیان دەزانێت.
رۆژی هەینی، 14ـی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری مستەفا نێروەیی کرد
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو نەهلا رەئوف، هاوژینی فەرماندە و پێشمەرگەی قارەمان خوالێخۆشبوو مستەفا نێروەییـم بیست."
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هاوخەمیی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت: "بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی نزای ئارامی بۆ کۆچکردوو دەکات و هیوای خواستووە: "خوای گەورە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت."



