رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی رۆژی هەینی هێرشکرایە سەر هەولێر، دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت، بە سێ درۆن بووە و زیانی مادی نەبووە.
دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی کاتی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە: "کاژێر 02:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 14ـی ئابی 2026 بە سێ درۆن هێرشەکە کراوە، بەڵام لەلایەن هاوپەیمانانەوە سەرجەمیان تێکشێندراون."
هاونیشتمانییان ڤیدیۆ و وێنەی ساتی هێرشەکانی سەر هەولێریان بۆ رووداو نارد، دەرکەوتووە کە لە نزیک پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون پاشماوەی درۆنەکە کەوتووەتەخوارەوە، هیچ زیانێکی نەبووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، بە زیاتر لە 940 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.
دەقی راگەیێندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان:
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، لە کاتژمێرەکانی 02:17 تا 02:25، هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.


