رووداو دیجیتاڵ
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر لەلایەن هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون
دوای نیوەڕۆی هەینی 24ـی تەمموزی 2026، دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند: "لە کاژێر 9:32 تاوەکو 9:45ی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە".
لە راگەیێندراوەکەدا دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەکردووە، درۆنەکان لە رۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کراون. راشیگەیاندووە: "هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای جەنگەوە لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئێستا بە زیاتر لە 930 درۆن و مووشەک هەرێمی کوردستان بۆردوومان کراوە، بەهۆیانەوە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 150 کەسیش بریندار بوون.



