رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بۆردوومانەکانی سنووری زرگوێزەڵە بە حەوت مووشەک کراون. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش رایگەیاند، نۆ شەهیدیان هەبووە. رووداو ناسنامەی شەهیدەکان بڵاو دەکاتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاژێر 06:20ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی بە چوار مووشەک گوندی زەگوێزەڵە بۆردوومان کراوە، هەروەها دوو مووشەک نزیک گردی کوپان لە قەرەداخ کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکێکێش گوندی قسردی هەمان ناوچەی کردووەتە ئامانج.
عەبدوڵڵا ئازەربار، ئەندامی دەفتەری سیاسیی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی رێکخستنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە رووداوی گوت: "نۆ شەهید و سێ بریندار هەن، کە برینەکانیان سەختە".
ناسنامەی شەهیدەکان کە بە تۆڕی میدیایی رووداو دراوە:
فەرهاد قەمەری، خەڵکی دیواندەرە
سرووش نەسری، خەڵکی مەریوان
سینا سەفەری، خەڵکی شاباد
یاسین کیانپوور، خەڵکی شازەند
ئەحمەد مەحموودی، خەڵکی بانە
رەزا سادقی خەڵکی بۆکان
کەسرا رەحمانەژاد، خەڵکی بۆکان
سیاوان نیکی خا، خەڵکی بۆکان
زەکەریا فەقێ حەسەن ئاقا، خەڵکی بۆکان

