رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێکی باڵای باڵای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگایەکیان لە پارێزگای سلێمانی نۆ پێشمەرگەیان شەهید بوون و سێی دیکەش بریندارن.

عەبدوڵڵا ئازەربار، ئەندامی دەفتەری سیاسیی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی رێکخستنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 17-7-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیک کاژێر 06:00ـی بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئێرانەوە بە مووشەک هێرشمان کرایەسەر و لە سنووری زرگوێزەڵە لە سلێمانی بۆردوومان کراین".
ئازەربار گوتی: "دوایین ئامار نۆ پێشمەرگەمان شەهید بوون و سێ ئەندامی دیکەمان بریندارن و بەداخەوە برینەکانیان زۆر سەختە".
بەگوێرەی ئەو بەرپرسەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران سێ مووشەک لەو بارەگایەی داوە کە شەهیدی لێکەوتووەتەوە و سێ مووشەکی دیکەش لە هەمان ناوچەی داوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هەشت درۆن هەولێریش بۆردوومان کرا، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، سەرجەم درۆنەکان تێکشکێندراون.

