رووداو دیجیتاڵ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداو راگەیاند، بەغدا 841 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری دارایی هەرێمی کوردستان. ئەو پڕە پارەیە بۆ مووچەی مانگی 6 نێردراوە. سەرچاوەیەکە بە رووداوی گوت، مووچە بە شێوەی ''مەقاسە'' دەنێردرێت و رێکارەکان تەواو بوون. ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی مووچە ئەمڕۆ بڵاودەکرێتەوە، بە هەمان میکانزمی مانگەکانی پێشوو دەبێت لە ماوی سێ رۆژدا مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەش دەکرێت. پێشتر رۆژی یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، حکومەتی عێراق بە بیانووی نەبوونی پارەی کاش ناردنی مووچەی دواخستووە. باسی لەوەش کرد: "هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی تەممووز دەنێردرێت". سەرچاوەکەی رووداو گوتی، وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بەفەرمی ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی داهاتی نانەوتی کە بۆیان بنێرین، "دیارە دەیانەوێت بە رێگەی (مەقاسە) مووچە بنێرن، بەڵام ئێستا بیانوویان گرتووە بەوەی کە پارەی کاشیان لەبەردەست نییە و گوایە لەبەر ئەوە مووچە نانێرن."
کوردستان12-09-2026هێزەکانی سوپای پاسداران لە پیرانشار دەچنە سەر دوو ماڵ و دوو هاونشتمانی ئەشکەنجە دەدەن
کوردستان12-09-2026سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ