رووداو دیجیتاڵ
لە 24 کاژێری رابردوودا 96 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای ورمێ تۆمارکراون. بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێت، رووداوەکان بەراورد بە رۆژانی دیکە، لانیکەم 50% زیاتر بوون.
ئەمڕۆ شەممە 11-07-2026، فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا لانیکەم 96 رووداوی هاتووچۆ لە سەرانسەری پارێزگاکە تۆمار کراون.
بەگوتەی فەرزین رەزازادە، لە رۆژانی ئاساییدا نزیکەی 60 رووداوی هاتووچۆ لە ورمێ تۆمار دەکران کە ''ئەوەش بەو واتایە دێت، رووداوەکانی رۆژی هەینی نزیکەی 50% زیاتر بوون.''
یەکێک لە رووداوەکان لە نزیک گوندی راژانی ناوچەی سیلوانا بووە کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری (نیسان وانێت) کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2025ـوە تاوەکو 21-03-2026 واتا لە یەک ساڵدا، لانیکەم 19 هەزار و 540 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

