رووداو - دیجیتاڵ پاشنیوەڕۆی هەینی، لەسەر رێگەی سەرەکیی کەلار - باوەنوور، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب وەرگەڕا و لە ئەنجامدا حەوت کەس بریندار بوون. لەنێو بریندارەکاندا منداڵی تەمەن نۆ ساڵان و کەسی بەتەمەنی تێدایە. سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە لە نزیک گوندی تازەدێ روویداوە. ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی ناحیەی باوەنوور رۆیشتووە، بەڵام شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکە و شەش سەرنشین بریندار بوون." بەپێی زانیارییەکانی هاتووچۆ، تەمەنی بریندارەکان جیاوازە و تێیاندا هەیە لەدایکبووی ساڵانی 1956 و 1960ـە، هەروەها دوو منداڵی تەمەن نۆ ساڵانیشیان لەگەڵدایە. گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بۆ وەرگرتنی چارەسەر. هاوکات تیمەکانی هاتووچۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری وردی رووداوەکە.
کوردستان10-07-2026پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان بڕیارێکی کارەساتبارە
کوردستان10-07-2026کەجەکە: ساڵێک بەسەر بڕیاری سووتاندنی چەکەکاندا تێپەڕی و تورکیا هەنگاوی بۆ ئاشتی نەناوە