رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس لە کاتی پەڕینەوەیان لە رووبارێکدا بە تراکتۆر، کەوتنە نێو ئاوەکە و خنکان. بەهۆی بەهێزیی تەوژمی ئاوەکەشەوە تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
رۆژی چوارشەممە، 1-7-2026، میدیا نێوخۆییەکانی پارێزگای ئیلام بڵاویانکردەوە، دوو کەس کە یەکیان ئەندازیارێکی خەڵکی شیرازە و ئەوی دیکەیان دانیشتووی قەزای "رۆمیشکان"ـە لە ئیلام، ویستوویانە بە تراکتۆر لە رووباری "سەیمەرە" بپەڕنەوە بۆ ئەوەی بگەنە ناوچەی "چەمکان"، بەڵام تراکتۆرەکەیان وەرگەڕاوە و هەردووکیان خنکاون.
تیمەکانی بەرگری شارستانی و مەلەوانەکان لە شوێنی رووداوەکە ئامادەن، بەڵام ئاوەكە ھێندە زۆرە، تەنانەت مەلەوانەكانیش ناتوانن بەدوای تەرمەكاندا بگەڕێن.
.png&w=3840&q=75)



.jpg&w=3840&q=75)