رووداو دیجیتاڵ
(ئاوازی خەرەند) بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداوە لەسەر ژیان و هونەری مامۆستا زرار محەممەد مستەفا، هونەرمەند و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، ئەمڕۆ لە رواندز لە رێوڕەسمێکی رازاوەدا بەرهەمە نمایش کرا.
زرار محەممەد مستەفا، لە ئەیلوولی 1937 لە رواندز لەدایک بووە، لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی رابردوو تێکەڵ بە کاری سیاسی و حیزبایەتی بوو، لە 1956 چووە ریزەکانی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان، لە 1957 بووەتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە 07-12-2021، لە تەمەنی 84 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.
لە رێوڕەسمەکە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو و ئەحمەد قادر، قایمقامی رواندز و کەسایەتیی سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتی ئامادەبوون.
لەدوای نمایشکردنی بەڵگەفیلمەکە ماڵباتی مامۆستا زرار و کەسایەتییەکانی قەزای رواندز تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕەکەی دانا.
