رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری بەغدا و شاندی یاوەری کۆبووەوە و هەردوولا "جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا وەکو دوو ناوەندی سەرەکیی عێراق کردووەتەوە."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-06-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوان، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ديدارێكدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا وەک دوو ناوەندی سەرەکیی عێراق کردووەتەوە، "بەتایبەتی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان و شارەوانیدا لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان."

نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغدا لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە، "هەروەها سوودوەرگرتنى لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی یەکتر بۆ خزمهتكردنى باشترى ههردوو پارێزگاكهی، به پێوست زانى."
گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هاوکاری بۆ بهرهوپێشبردنى پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە هەردوو شارەکەدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوو.



