رووداو دیجیتاڵ
بە بەشداریی 117 هەزار و 142 قوتابی لە هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە پارێزگاکاانی هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەڕێوەچوو.
بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابی، چاودێرانی هۆڵەکان و هەموو ئەوانەی راستەوخۆ پەیوەستن بە تاقیکردنەوەکانەوە قەدەخە دەکرێت. هەروەها لە سەرەتای تاقیکردنەوەکان، یەک کاژێر ئینتەرنێت دەپچڕێت.
ئەم ساڵ بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە، 1,376 سەرپەرشتیار، 12,818 چاودێر، 2,003 بەڕێوەبەری هۆڵ، 2,003 یاریدەدەری بەڕێوەبەری هۆڵ و 2,003 خزمەتگوزار ئەرکیان پێسپێردراوە.
