رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "هەوڵمان داوە یارمەتی حکومەتی فیدراڵ بدەین، داهاتە جۆراوجۆرەکان زیاتر بکەن. گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتن لەبارەی گومرگەکان هیوادارین بگەینە رێککەوتن."
لەبارەی ناردنی 120 ملیار دینار بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی بە پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداوی گوت: "هیچ شتێک نەبووە کە ئێمە 120 ملیار بۆ بەغدا بنێرین، ئەوەی هەیە نیوەی داهات بنێرین، ئێستا بەهۆی دۆخەکەوە داهاتی ناوخۆ دابەزیوە. تاوەکو داهاتی ئێمە زیاتر بێت بەشدار دەبین لە دابینکردنی بۆ بەغدا."
لەبارەی مووچەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە رایگەیاند: "هیوادارین بابەتی مووچە نەبەسترێتەوە بە بابەتی سیاسییەوە."
نوێدەکرێتەوە....

