رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی
کوردستان کاراکردنی سیستمی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵی لە فۆرمی ئەلیکترۆنیی
خۆراک بۆ سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیاند.
رۆژی سێشەممە، 09ـی حوزیرانی 2026،
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی
کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سیستمی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن
12 ساڵ لە شاری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کارا کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی داوا لە
هاونیشتمانییانی ئەو سنوورانە دەکات لە رێگەی بنکەکانی خۆیانەوە رێکارەکانی زیادکردنی
منداڵەکانیان دەستپێبکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی
هەولێر راگەیاندووە، پێویستە بۆ تۆمارکردنی ناوی مناڵ یەکێک لەم ڤیزە کارتانە لەلاتان
بێت بۆ پارەدانی ئەلیکتڕۆنی.
1- ڤیزە
کارتی بانکی جنوبی.
2- ڤیزە
کارتی Q Card.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی بازرگانی،
دوای ئەوە دێت کە پێشتر پرۆسەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارا
کرابوو و هاونیشتمانیان دەستیان بە تۆمارکردنی منداڵەکانیان کردبوو.
پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی
خۆراک لە هەرێمی کوردستان، یەکەمجار لە 2ـی حوزەیرانی 2025 دەستیپێکرد و تاوەکو 2ـی
ئەیلوولی هەمان ساڵ بەردەوام بوو. دواتر لە 10-11-2025 بۆ ماوەی 10 رۆژ بە بێبەرامبەر
کارایە و ئێستاش پرۆسەکە لە بەرامبەر رسووماتی دیاریکراودا بەردەوامە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی
بازرگانی، تاوەکو سەرەتای مانگی 12ـی پار، 93.91%ـی هاونیشتمانیانی هەرێمی
کوردستان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراکدا خۆیان تۆمار کردووە. رێژەی تۆمارکردن لە
پارێزگاکان بەمشێوەیەیە: لە هەولێر 94.14%، لە سلێمانی 93.68%، لە دهۆک 93.67% و لە
هەڵەبجە 96.80%ـی دانیشتووان فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە.


.png&w=3840&q=75)

